بهغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەڕێوبەری بانکە حکومییەکانی ڕاسپارد کرد لە ماوەی یەک مانگدا پلانێک پێشکەش بکەن بەمەبەستی پەرەپێدانی کاری بانکەکان.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکە حکومییەکانی تێدابوو ئامادهبوون، وروونیكردهوه کەلهکۆبوونەوەکەدا پێداچوونهوه بهمیکانیزم و ڕێکارەکانی ئهنجامدراو بۆ چاكسازی کارگێڕی و بانکی كرا، کە حکومەت دەستی بە جێبەجێکردنی كردووه، و یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی کارکردن لهبواری چاکسازییە ئابوورییە گشتگیرەکانی وڵات.
سەرۆک وەزیران ڕێنمایی هەموو بانکە حکومییەکان کرد کە پلانێک ئامادە بکەن ولە ماوەی یەک مانگدا پێشکەشی بکرێت، بۆ پەرەپێدانی کاری بانکەکان کە بریتییە لە بەکارهێنانی گونجاوی سەرچاوە دارایی و مرۆیی و تەکنیکییەکان، وگواستنەوە لە کاری کاغەزەوە بۆ کاری ئەگەری، ومامەڵەی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو چالاکییەکانی بانکی وفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، و دارشتنی دیدێکی گشتگیر بۆ بانکەکان لە پێشكێشكردنی ئاسانکارییەکان وپێدانی قەرز و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردن، لەونێوانیاندا ئامرازەکانی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردن.”
جەختیشی کردەوە کە "بەڕێوەبەرانی بانکەکان لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی پلانەکە و ورێژهی دەستکەوتەکانیان هەڵسەنگاندنی ئەدای کارەکانیان بۆیان دهكرێت، وتهكهزی کردەوە کە "چاکسازی ڕاستەقینە کە حکومەت ئارەزووی بەدەستهێنانی ههیه لەسەر بنەمای چاکسازیی بانکییە، و رژده لهسهر وهرگرتنی بڕیاری بوێرانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم چاکسازییە بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کارەکانی کەرتی گشتی و تایبەت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لهسهر جێبەجێکردنی سیستمی گشتگیری بانکی، بەڕێگەی بەکارهێنانی پرۆگرامی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو و تەکنەلۆجیای سەردەمیانە لە سەرجەم مامەڵەکانی بانکیدا، هەروەها پلانی پەرەپێدان کە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی (ئیرنست ئەند یۆنگ)ەوە پێشكێشكراوه سەبارەت بە داڕشتنەوە ههیكهلی بانکی ڕافیدەین تاوتووێكرا، بهمهبهستی پێشخستنی كارهكانی و دابینکردنی پاکێجێکی خزمەتگوزاری بانکی تهواوكار بۆ هاوڵاتیان وکۆمپانیاکان وبهشێوهیهك لهئاستی بانکە نێودەوڵەتییە بێت.
سەرۆک وەزیران داوای لهكارگێری بانکهكانی کرد کە بەدوای شارەزایی نێودەوڵەتیدا بگەڕێن لەڕێگەی گرێبەستکردن لەگەڵ ڕاوێژکارانی پسپۆڕ لە کاری بانکی و دارایی.