بەغداد/ INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی سڵاح الدین بڕیاری زیندانیکردنی حەوت ساڵی بۆ خۆگۆڕێک بەئەفسەری هەواڵگری دەرکردووە.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" دادگای تاوانەکانی سڵاح الدین بڕیاری زیندانیکردنی حەوت ساڵی بۆ کەسێک دەرکردووە کە خۆی کردووەتە ئەفسەری هەواڵگری و هەستاوە بەدزینی پارەو خشڵ و زێڕ .
وتیشی کە تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری 160 /یەکەم/1و2ی ساڵی 1983 سزادراوە.