بەغداد/INA
سەرۆک کۆمار عبدولهتیف جهمال ڕهشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی 239 ساڵەی دروستبوونی شاری سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکات.
سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" شاری سلێمانی بەبۆنەی یادی دروستبوونیەوە لەسەردەستی بابانیەکان ئاهەنگ دەگێڕێت، چالاکیەکانیش بەمبۆنەیەوە بەردەوامن تاکو پێشەنگ بێت وەک شارە گەورەکانی دیکە.
وتیشی کاتێک کە سلێمانی لەساڵی 1784 دروست بوو لەسەردەستی ئیبراهیم پاشای بابان ناوی نا سلێمانیە بەناوباوکیەوە و کردیشیە پایتەختی میرنشینی بابان و ئیتربووە سەنتەرێکی ڕۆشنبیری و ژیاری وزانستی و بووە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، ئەم شارە شانازی دەکات بە مێژووە زێڕینەکەی خۆیەوە بۆ خزمەتی نیشتیمان، هەروەها ئەم شارە ژمارەیەکی زۆری لە کەسایەتی سیاسی وڕۆشنبیری وخەباتگێڕ پەروەردەکردووە، ڕوونیشی کردەوە کە سلێمانی هەرگیز دژبە ستەم لەخەبات نەوەستاوەوهەمیشە لەهەوڵدا بووە بۆ ژیانێکی ئاسوودەو سەربەست.
هەروەها لەم شارەدا سەرکردەی بوێر پەیدابوون وەکو شێخ محمودی حفید کەلەسەرەتاوە داوای مافی کوردیان کردووەو داوای پتەوکردنی برایەتی کوردو پێکهاتەکانی دیکەیان کردووە.
ڕوونیشی کردەوەکە سەرۆکایەتی کۆمار کاردەکات لەپێناوخزمەتکردنی سەرجەم پارێزگاکان، ولەمبوارەشدا هەمیشە لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتە خۆجێییەکان.