سەرچاوەیەکی حکومی پاکێجێک لەڕێوشوێنەکان بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕ ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 14-11-2023, 12:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی حکومی پاکێجێکی ڕێوشوێنی ئاشکرا کرد بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لیژنەیەکی راسپارده‌کردووە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەکان.
    ئەو سەرچاوە حکومییە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" حکومەت پاکێجێکی ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕ، لەوانە: ڕێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن و دڵنیابوون لە هاتنە ناوەوەی زۆرترین ژمارەی بازرگان و هاوردەکاران بۆ پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی بە ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی کردنەوەی ئەکاونت، کارەکانی وەبەرهێنان، و ڕێکارەکانی تری پەیوەست بە دەرکردن ناسنامەی هاوردەکار، کە ئاسانکاری دەکات بۆ پێداویستییەکانی (کڕیارەکەت بناسە) بۆ پۆلی بازرگانان و هاوردەکاران. هه‌روه‌ها وتی" دانوستاندن لە نێوان حکومەت و بانکی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و گرتنەبەری باشترین بژاردە سەبارەت بە پێدانی باج و بڕە پارەکان و گفتوگۆکان بە خێراییەکی باش بەڕێوەدەچن.
    ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه‌محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێنمایی كردووه‌  بۆ کارکردن له سه‌ڕ کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ دڵنیابوون له وه‌ی که چینه‌ هه‌ژاره‌کان و خاوه‌ن داهاتی مامناوەند کاریگه‌ری نه‌بن به هۆی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕه‌وه‌ ،   ووه‌ زاره‌ته‌کانی بازرگانی و ته‌ندروستی کار بۆ هاورده کردنی کەرەستەی گرنگ و دابینکردنیان بە دیناری عێراقی بە نرخێکی جێگیرده‌كه‌ن، نموونەی پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک (پاڵپشت به‌نرخێکی جێگیر)، و سەبەتەی دەرمانسازی، سەبەتەی بیناسازی، و سەبەتەی کەرەستەی یەدەگ بۆ کەرتی گواستنەوە ، کە کاركردن له‌ هەندێکیان بۆ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی پێکردووە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" حکومەت ئێستا کار لەسەر پڕۆژەیەکی (یەکسانی) دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەکردن لەگەڵ هەندێک وڵات، وەک چین و هیندستان، و بە دراوەکانی خۆیان لە هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی عێراقەوە، وەک هیندستان و چین و هەندێک له‌ وڵاتانی دراوسێ"، ئاماژەی بەوەشکرد "كه‌حکومەت لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئازاد بۆ هاوردەکردنی کەرەستە و دواتر بەبازاڕکردنی بۆ کەرتی تایبەت و دڵنیابوون لە گەیاندنی بۆ بەکاربەر بە نرخێکی کێبڕکێکار و بە دیناری عێراقی. هەروەها حکومەت لە ئێستادا سەرقاڵی دیراسه‌كردنی پڕۆژەی دووبارە هەناردەکردنەوەیه‌ و گفتوگۆی گرنگ لەم ڕووەوە هەیە.
    سه‌رچاوه‌ی حكومی راگه‌یاند" حکومەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دەرکرد بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی کاش. هەروەها زنجیرەیەک بڕیاری دیکەش لە ڕۆژانی داهاتوودا دەردەچێت سەبارەت بە نرخدانان و سیاسەتی هاندان بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە پێشکەش دەکرێن".
    ڕوونیشیکردەوە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ڕێنمایی کاراکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان حکومەت و بانکی ناوەندی و کەرتی تایبەت، بەسەرپەرشتی نووسینگەکەی كردووه‌، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریکا سەبارەت بە گواستنەوەکان لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی، و لیژنەکە لەمەودوا دەستی بە کۆبوونەوەکانی ده‌كات.
    ئاماژەی بەوەشکرد"حکومەت گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامدەدات لەسەر کۆمەڵێک تەوەر، لەوانە ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە هاوردەکردنی دۆلاری (کاش)ی بانکە عێراقییەکان. ئەم پرۆسەیە پێشتر دەستیپێکردووە لەگەڵ هەندێک لە بانکەکانی هاوردەکردنی دۆلار، و پرۆسەکە فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی بانکەکانی دیکەش بگرێتەوە، کارەکانیش لە ئارادایە و بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکان بۆ دابینکردنی دراوی هەندێک وڵات کە لە ڕێگەی بانک و کۆمپانیا بانکییەکانەوە دابین دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران و حاجیانی عێراقی کە دەچنە ئەو وڵاتانە بەبێ دراوی دۆلار”.