دژەتیرۆر سێ تیرۆریست لە کرکوک دەکوژێت

ئەمنی
  • 14-11-2023, 12:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەلەشاری کرکوک سێ تیرۆریستی کوشتووە.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان هێزی تایبەت یحیا ڕسول لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی: بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وبەسەرپەرشتی سەرۆکی دژەتیرۆر فەریق اول ڕوکن کریم تمیمی تیرۆریستان ڕاوەدوو دەنێین.
    لەمبوارەدا ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجامدرا لە دۆڵی زغیتون لە پارێزگای کرکوک کەبووەهۆی کوشتنی 3 تیرۆریست لەوانە یەکێکیان فەرماندەی کەرتی ریازو ئەوی دیکەشیان بەرپرسی ئابووری ئەوکەرتەی داعش بووە.
    وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوپا بەڕێوەچوو کە یەکێکیان بۆمبی خۆتەقێنی هەڵگرتبوو، کەپاش گەمارۆدانی خۆی تەقاندەوە، ئەوەی سێیەمیش نارنجۆکی پێبوو وکە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانمان کوژرا.