ئێران کۆششەکانی عێڕاق لە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بەرزدەنرخێنێت

ناوخۆ
  • 14-11-2023, 10:52
  • +A -A

    به‌غداد/ ـINA
    وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران  احمد ڕزا رادان کۆمەڵەبابەتێکی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان تاووتوێکرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" وەزیری ناوخۆ لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەیەکی سازدا بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان.
    وتیشی هەردوولا پێکەوە باسیان لە کۆمەڵە بابەتێک کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لەهەردوولا و بەدووداچوونکردن بۆ دزەکردنی ئەوماددانە لە دەروازەسنووریەکانەوە و هەروەها جێبەجێکردنی یاداشتی هەردوولا لەمبارەیەوە.
    لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی پۆلیسی ئێرانی کۆششەکانی عێڕاقی بەرزرخاند لەمبارەیەوە.