هه‌ولێر - INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان شاری سلێمانی ده‌كات.
له‌تویتێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شاری سلێمانی كردووه وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه وتێدا هاتووه" به‌بۆنه‌ی 239 هه‌مین ساڵیادی بنیاتنانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان، شاری سلێمانی ئازیزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها هەر لە تویتەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: سلێمانی هه‌میشه شارێكی زیندوو بووه و رۆڵ و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر و دیاری هه‌بووه له‌خه‌بات و قوربانیدان بۆ ئازادی وسه‌رفرازیی گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا ئومێدی ئاوه‌دانی و گه‌شه و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ سلێمانی وسه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان خواستووه.