بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە حاڵەتی کەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەیمڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست هەوروباران و بروسکەو زریان دەبێت وبارانەکە توندتر دەبێت، لەباکووریش هەورو ڕێژنە باران دەبێت وهەندێک جار بروسکەش دەبێت، لەباشووریش هەورو باران دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێشتر نزمتر دەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور هەوروباران دەبێت بەڵام لای ئێوارە هێوردەبێتەوە،لەباکووریش باران و هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف و هەوراوی دەبێت و لە باکووریش هەوروباران دەبێت بەڵام لای ئێوارە هێوردەبێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەناوەڕاستو باشوور ساف و پەڵەهەوردەبێت، لەباکووریش هەورو ڕێژنەباران دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبنەوە.