بەغداد/ INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی گەشتیارێکی لەنەجەفی شکۆمەند ڕاگەیاند کە بڕەپارەیەکی بەدەرلە ڕانماییەکان پێبووە.
دەروازە سنووریەکان لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نەجەفی شکۆمەند توانی گەشتیارێکی بیانی دەستگیربکات کە بڕە پارەیەکی پێبووە زیاد لەوبڕەی کە ڕانماییەکان ڕێی پێدەدەن، کە دەگاتە 40٫500 دۆلار و3٫200٫000 دیناری عێڕاقی.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە لە هۆڵی ترانزێت ئەنجامدرا لەلەیەن بنکەی پۆلیسی گومرک و دەستەی دەروازەکانەوە، ڕوونیشی کردەوەکە لێژنەیەک پێکهێنرا و پەڕاوی یاساییش ڕێکخراو تاوانبارەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد