نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاشکرای دەکات کە ئاڕاستەیەک هەیە بۆ کردنەوەی گەڕەکەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەکان

ناوخۆ
  • 14-11-2023, 07:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەندامی بەدووداچوونکردن لەنووسینگەی سەرۆک وەزیران لیوا جاسم زبیدی ڕایگەیاند کە ئاڕاستەیەک لەئارادایە بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەکان.
    لیوا زبیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەکانی کردنەوەی قەرەباڵغیەکان لەبەغداد بەردەوامە
    وبەسێ شیفت ئەنجام دەدرێن ئەویش بەفەرمانی سەرۆک وەزیران بە 8 کاتژمێر بۆ هەرشیفتێک ، ودەرەنجام 24 کاتژمێر دەگرێتەوە.
    وتیشی پڕۆژەکانی کردنەوەی قەرەباڵغیەکان کە بەپێی چەند پلانێک جێبەجێدەکرێت بۆ پەڕەپێدانی پردو ڕێگاوبانەکان  
    و دروستکردنی تونێل و لابردنی دابڕگەکان وکارکردن لەمبوارەدا بەردەوامە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ڕێگای لەباتی دەدۆزرێنەوەوبلۆکە کۆنکریتیەکان لادەبرێن و شوێنە داخراوەکانیش دەکرێنەوە و قەدەغەکان لەشەقامەکان لادەبرێن.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بەرنامەیەک هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنی باڵیۆزخانەکان نەک تەنها بەلابردنی کۆنکریتەکان بەڵکو بۆ شیاندنەوەی باڵاخانەکانیش بەشێوەیەک کە ئەمنیەتیان بۆ دابین بکرێت.