بەتۆمەتی دزینی یاک ملیۆن دینار ...دەستپاکی بەڕێوەبەرانی گرێبەستەکان لە بابل دەستگیردەکات

ناوخۆ
  • 14-11-2023, 07:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرانی پێشوو و ئێستای لە دیوانی پارێزگای بابل دەستگیرکردووە.
    دەسپاکی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 6 تاوانبار جێبەجێکردووە لەوانە ژمارەیەک بەرپرس لە دیوانی پارێزگای بابل لەسەر دزینی یەک ملیۆن دۆلار .
    تیمی لێکۆڵینەوە ئەو دزیەی لە ژمێرەی پلانی وەبەرهێنان ئاشکراکردووە، لەمیانەی زیادکردنی نرخی دۆلارلە 1190 دینارەوە بۆ 1460 دینار کەلە گرێبەندەکەدا جێگیرکراوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە مێژوویەکی پێشتر بە خەرجکردنی پارەکە دراوە بەپێچەوانەی ڕانماییەکانی خەرجکردن لێرەدا لێژنەی پشتیاری خەرجیەکان بڕی 1٫001٫453 ملیۆن دۆلاریان خەرجکردووە وەکو فەرقێک بۆ نرخی هەردوو پێشینەکە ئەویش پاش گەمەکردن بە پێشینەکەو گۆڕینی نرخەکەی .
    وتیشی فەرمانی دەستگیرکردنەکە بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری گرێبەندەکان و ئەندازیار و بەڕێوەبەری پێشووی گرێبەندەکان و سێ کەس لەئەندامانی لێژنەکە دەرکراو ئەویش بەپێی مادەی 316 لەیاسای سزادان.