بهغدا-INA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە بۆردومانی داگیرکەری ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگاکانی لیژنەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە شەرمەزار کرد.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووە، ڕایگەیاندووە" وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی بەردەوامی پێشێلکردنی سیستماتیکی دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسرائیل دەکات بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی فەلەستینی و ئەوهێرشی دووبارە و ئاشکرا بۆ سەر باڵەخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، کەدوایینیان بۆردومانکردنی ئەمڕۆ بارەگای لیژنهی قەتەری بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بووه، بەبێ گوێدانە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان سهبارهت به پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم شەڕە شەڕانگێزە لەسەر كهرتی غهززه.
ههروهها وتی" وەزارەت هاودەنگیی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی غەززە دووپات دەکاتەوە، داواش دەکەین کۆتایی بەو هێرشە دوژمنکارانە بهێنرێت بۆ سەر خهڵكی سڤیل، کە پێشێلکارییەکی جددی لە بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی، ئاماژە بەوەش دەکات کە "وەزارەت دووباره بانگ له ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن کە بە وێنە و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی، سنووری وەسفکردنی تێپەڕاندووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە هەڵوێستی پابەندبوون بە مافی گەلی فەلەستینەوە بە مافی چارەی خۆنووسین، جارێکی دیکە پشتیوانی و پشتگیری خۆمان بۆ ئەو هەوڵانە دەردەبڕین کە ئامانج لێی وەستاندنی ئەو پێشێلکارییانە، بە پێی ئامانج و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.