سەرۆک وەزیران جه‌خت له‌گرنگرنی پشتگیریكردنی گوتاری میانڕه‌و و یه‌كگرتوویی ئیسلامی ده‌كات

سیاسی
  • 13-11-2023, 22:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە گەورە زانای کۆمەڵەی فیقهی عێراقی بۆ زانایانی باڵا بۆ بانگەواز و فەتوا شێخ ئەحمەد حەسەن ئەلتەها و شاندکەی یاوەری.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵەکان خرانەڕوو بۆ بەردەوامبوون و پته‌وكردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پشتیوانیکردنی گوتاری میانڕەوەی و یەکگرتووی ئیسلامی لە سایه‌ی ئه‌و ڕكمانیه‌ گەورانه‌ی كه‌رووبه‌روویی ناوچەکە بووینه‌وه‌.
    هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هەوڵە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرا بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین و پرسە ڕەواکەیان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تاوان و گەمارۆیانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکاری زایۆنییەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە.