بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولهتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار له دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی ـ ئیسلامی کە لە شانشینی سعودیە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستین بەڕێوەچوو، گەرایهوه وڵات.
لهبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ سەرۆک کۆمار لە لوتکەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا داوای کرد کە هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و ئیدانەکردنی هێرش سەر غەززە و بەئامانجگرتنی دامهزراوه مەدەنییەکانی كرد.
ههروهها سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی لوتکەکەدا لەگەڵ ههر یهك لهبەشار ئەسەد سهرۆكی سوریا و جێنشینی دەوڵەتی کوەیت مهشعهل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح و سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس و سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی سۆماڵ حەسەن شێخ مەحمودە كۆبووه.
ئاماژه بهوهشی كرد" كهسەرۆکی کۆمار سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە شانشینی سعودیە کرد، هەروەها لەگەڵ وەزیری بازرگانی سعودیە و سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، مەجید ئەلقەسابی و ژمارەیەک لە پیاوانی كاروبازرگانان سعودیە کۆبووەوە.
لە درێژەی بهیاننامهكهدا هاتووه"سەرۆک کۆمار بە یاوەری فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەفیا سوهەیل باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی سعودیه و وەزیری بازرگانی سعودیه مەجید ئەلقەسابی و باڵیۆزی شانشینی شانشینی لە عێراق، عەبدولعەزیز ئەلشەمەری سەردانی شاری جازانیان کرد ولەلایەن میری ناوچەی جازان، محەمەد بن ناسر بن عەبدولعەزیز ئال سعود پێشوازی لێکرا.
ههروهها روونیكردهوه كه لە میانی سەردانەکەدا، سەرۆک کۆمارئاگاداری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاودێری لەو ناوچهیه بوو.