بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەنداوە مارک ڕوتێ پێگەیشت کە تیایدا تاوتوێی ڕووداوەکانی کەرتی غەزە کرا.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید و پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو ڕێککەوتن و یاساکانە و خەریکە بەهای خۆی لەدەست دەدات لەبەرانبەر ژمارەی قوربانییەکان، کە زۆربەیان هاوڵاتی سڤیل و بێ چەک و نیوەیان منداڵە، جگە لەوەش دەسەڵاتدارانی داگیرکاری زایۆنی دەستی کردوە بە ئاوارە کردنیان بە زۆر.
سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکسن لە ئێستادا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و یاسایی دەبنەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ و کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەکان بەمەبەستی گەیاندنی ئاو و خۆراک و دەرمان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی گەمارۆدراو، ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق هەوڵێکی گەورە دەدات بۆ ئەوەی بازنەی ململانییەکان فروانتر نەبن، جگە لەوەی پابەندە بە پاراستنی ئەو نێردە دیپلۆماسی و ڕاوێژکارانەی کە لە بنکەکانی عێراقدا بوونیان هەیە.
لە لای خۆیەوە، ڕوتی ئیدانەی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی کرد و جەختی لە پێویستی کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەکان کردەوە لە پێناو گەیاندنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان کە خەڵکی غەزە پيویستی پێیەتی، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ پاراستنی سەقامگیری و هیوای خواست لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کار بکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵوێستی وڵاتەکەی هاوشێوەی هەڵوێستی عێراقە سەبارەت بە شەڕی غەزە.