بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانى پاش نیوەڕووی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کادیرە پێشکەوتووەکانی دەزگاکە ئەنجامدا و پێداچوونەوەی بە ڕێڕەوی کارەکانی و پێکهاتە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئاستی کاریگەریی ئەنجامدانی کرد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی نەتەوەیی و کاریگەری دەزگاکە لە پتەوکردنی ئاسایش و پاراستنی وڵات و سەروەرییەکەی لە هەڕەشە و بەرەنگارییە دەرەکییەکان، هەروەها پاراستنی سەقامگیری دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق لە بوار و ئاستە جیاجیاکاندا.