ئەعڕەجی: عێڕاق مکووڕە لەسەر جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران

ئەمنی
  • 13-11-2023, 18:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق مکووڕە  لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێران.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەعڕەجی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە فەرماندەی پۆلیسی ئێرانی لیوا احمد رەزا وشاندی یاوەری ئەویش بەئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران محمد کازم ئال سادق، لەدیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە هاوکاری ئەمنی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان کرد.
    ئەعڕەجی جەختیلەوەکردەوەکە بەقوربانیدانی عێڕاقیەکان ئاسایشی عێڕاق بەدیهات.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەتەکەی سودانی مکووڕە لەسەر بەردەوامیدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێراندا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا، هەروەها سەرۆک وەزیران هەمیشە جەختدەکاتەوەسەر قەدەغەکردنی بەکارهێنانی خاکی عێڕاق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی.
    لەلایەن خۆشیەوە لیوا ئەحمد ڕەزا جەختیلەوە کردەوەکە وڵاتەکەی هەمیشە لەکۆششدایە بۆ پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوولا وگۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ عێڕاقدا.