بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ئەحمەد ڕەزا ڕادان و شاندەکەی یاوەری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه"لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی لایەنە جۆراوجۆرەکانی هاریکاری نێوان عێراق و ئێران کرا سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و لێپێچینەوە لە تاوانە ڕێکخراوەکان، هەروەها جەختیان کردەوە لە سەر هەماهەنگی ئاسایشی دووقۆڵی لە دۆسیەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کە بەرەنگارییەکی هاوبەشە بۆ هەردوو وڵات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی پۆلیس کردەوە لە هەردوو وڵات بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بە شێوەیەک کە پەرەپێدانی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و یەکگرتن لە دۆسیە ئابوورییە جۆراوجۆرەکاندا باشتر بکات.