دەسپاکی لە وەستانی پڕۆژەی بونیادنانی پێنج قوتابخانە بە گوژمەی 7 ملیار دینار لە کەربەلای پیرۆز دەکۆڵێتەوە

ناوخۆ
  • 13-11-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەلە دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لە ڕاوەستانی چەند پڕۆژەیەکی کۆڵیوەتەوە و دەستیشی بەسەرچەند کەلوپەلێکی پزیشکیدا گرتووە کە ماوەبەسەرچوون لە کەربەلای پیرۆز.
    فەرمانگەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتیشی کە نووسینگەی ڵێکۆڵینەوەی کەربەلای پیرۆز لەبەشی گرێبەندە گشتیەکاندا لە بواری باڵاخانە پەروەردەییەکاندا پەراوێزخستنی هەندێک پڕۆژە ئاشکرا کرا دەربارەی 5 قوتابخانە، وتیشی کە خەزنەداری کۆلیژی ئەهلی دەستگیرکرا لەبەردزینی 900000000دینار کە بەپسولەی وەهمی ڕاکێشرابوون.
    هەروەها تیمی لێکۆڵینەوە توانی ئاشکرای بکات کە لێژنەی کڕین لە کۆلیژی ددان لە زانکۆی کەربەلا 16
    کورسی ددانی بە 104000000 کڕیوەو حەواڵەی کۆگەکەیان نەکردووە.
    لەهەمان کاتیشدا تیمەکە سەرپێچی دیکەیان لە کڕینی کۆمپیوتەردا ئاشکرا کردووە.
    لە نەخۆشخانەی هندیەشدا دوو مامەڵەی کڕینی بێشکەی منداڵان ئاشکرا کران بەگوژمەی 94000000 دینار کەبەدەرلە کواڵێتیەکەی هاوردەکراون.
    هەروەها لێژنەی کڕینەکان لە نەخۆشخانەکە سەرپێچی دیکەی دۆزیوەتەوە بەکڕینی 30 ئامێری فێنککەرەوەبەنرخی زیاتر لەخۆی ،کەهەمووی خرانەبەرڕێکاری یاسایی خۆیان.