بەغدا - INA
ئەبو عەلی ئەلبەسری سەرۆکی تیمی پاڵپشتیکاری دەستەی باڵای دهستپاكی، ئاشکرای کرد کە فایلە گەورەکان کراونەتەوە و لەکاتی ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی 22 تۆمەتبار، چارەنووسی ئەو کەسانەی دیاری دهكرێت کە دەستکاری نرخی دۆلار دەکەن.
ئەلبەسری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، سەلاح الدین، ئەنبار ئهنجامدراوه، هەروەها ئۆپەراسیۆنی دیکەش لە شوێنە جیاجیاکاندا ئهنجامدهدات.
دژە گەندەڵی
ههروهها وتی" کارەکانی لیژنەکە بەردەوامە لە دژی ئەو کەسانەی کە لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا تۆمەتبارن و بەم دواییە توانیان 22 کەسی بەشداربوو دەستگیربکەن، ئاماژەی بەوەشکرد كه لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئێستا ئۆپەراسیۆنی گەورە ئەنجامدەدات، وئەو کەسانه ئامانجگرتووه کە هێڵی سوور لهسهریان ههبوو.
ئەلبەسری ئاماژەی بەوەدا کە “لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستخۆشی لە هیچ کەسێک ناکات و هێڵی سووری بۆ هیچ کەسێكیش نییە، وهەندێک فایلەکانی پەیوەست بە گەندەڵی پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، هەروەها لیژنەکە چەندین فایلی پەیوەست بە گرێبەستەکانی پێشووی کردۆتەوە کە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ئەنجامدراون.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لیژنهی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی مەلەفی هەڵاوسانی داراییشی کردەوە و کاریگەری لەسەر خەڵکی گەورەی هەبووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەماهەنگی لەگەڵ ئینتەرپۆل هەیە سەبارەت بەو کەسانەی کە لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا داواکراون و ئەمەش تەنانەت کەسانی ههڵگری دوو رهگهزنامهش دەگرێتەوە.
ئەلبەسری ئهوهشی خستهروو: دەسەڵاتی کارامە لە مەلەفی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی پارەی گشتی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەکی نوێ، چوونەتە قۆناغێکی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە" كهحکومەت رژده لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و شێوازی مامەڵەکردنی مۆدێرن و مۆدێرنانەی هەیە، لەنێویاندا ئۆتۆماتیکیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت".
دەستکاریکەرانی نرخی ئاڵوگۆڕ
ئەلبەسری ڕوونیشیکردەوە" كهلیژنەی باڵا زانیاری تەواوی لەسەر یاریكهران بە نرخی ئاڵوگۆڕههیه و دەستی دەگاتە ئهوانه و روح بهكهسی تاوانباریش ناكات، ئاماژەی بەوەشکرد“ ئەو بازرگانانەی دەستکاری نرخی ئاڵوگۆڕ دەکەن بێبەش دەبن لە بەدەستهێنانی دۆلار لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندی، و کار و هەوڵی هاوبەش هەیە کە دەزگا جیاوازەکانی دەوڵەت، لە تیمی پشتیوانی، دەزگاكانی دیكه، دەسەڵاتی دادوەری و دهستهی دەستپاکی پێكهاتوون و ئهم كاره هاوبهشه ئهنجام دهدهن.”
ئاماژەی بەوەشکرد" هەڵمەتێکی گەورە هەیە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و فرۆشتنی نایاسایی، دەزگای پاڵپشت توانی کەسایەتییە گەورەکان دەستگیربکات کە تێوەگلاون، وپرۆسەی بەدەستهێنانی دۆلار و بازرگانی دەرەکی بهرێژهی 90% تێپەڕاندووە و لەسەدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە بهردهوامه و كارهكانیش بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن."
جەختیشی لەوە کردەوە" كهدەوڵەت پاڵپشتییەکی گەورە بۆ زۆرێک لە کاڵاکان دەکات و هەروەها ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ بازرگانان دابین دەکات، کە "پێوەرەکانی هەڵاوسان لە عێراق بە بەراورد لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان بە وڵاتانی دراوسێشەوە نزمە.