بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان کرا و پێداچوونەوەیان بە جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵی کرد بە پێی ئەو پشکانەی ئاو کە بۆ پارێزگاکان پەسەند کراون.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا داوای لابردنی پێشێلکارییەکانیان کرد لەسەر ڕووباری دیجلە لە پارێزگای بەغداد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد گواستنەوەیەکی دارایی بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەنجام بدرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕووپۆشکردنی کەنارەکانی ڕووبارەکە بە بەرد هاوشان لەگەڵ ڕێگای سینباد لە بەغداد.
هەروەها پەرەپێدانی بەرنامەی ژینگە و ئاو لە نێو بەرنامەکانی لیژنەی باڵای ئاود پەسەند کرا لەگەڵ دامەزراندنی سندوقێک بۆ پشتگیریکردنی توێژینەوە و دەستپێشخەرییەکان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییە ناوخۆییەکان، و پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی لەسەر جۆرایەتی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و شەت ئەلعەرەب.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند دۆسییە و بابەتێک کرا کە گرنگترینیان ئەوەیە وەزارەتی دەرەوە داوایەک پيشکەش بە لایەنی تورکیا بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ڕووباری فورات لەسەر سنووری تورکیا و سوریا و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە بەنداوی ئەلیسۆ.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئەمیندارییەتی بەغداد و وەزارەتەکانی ئاو لە هەموو پارێزگاکان کرێی
ئاو بەگوێرەی ئەو نرخە کۆبکەنەوە کە پەسەندکراوە و دەست بکەن بە دامەزراندنی پڕۆژەکانی فلتەرکردنی ئاو لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا کار دەکات بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاوی خواردنەوە.
لیژنەکە ڕاسپاردەیەکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ پەسەندکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و لافاو لە هەرێمی کوردستان.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت