بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە تەواوبوونی ژمێرەی کۆتایی بودجەکانی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی دەستکرا بە کارکردن بۆ تەواوکردنی ژمێرەی کۆتایی بۆساڵانی 2017 تاکو 2019 کەبۆ دیوانی چاودێری دارایی نێردرا و کارکردنیش بەردەوامە بۆ تەواوکردنی ژمێرەی ساڵانی 2022٫2020 .
بەیاننامەکە وتیشی کە لەگەڵ هەموو ئەوکێشەوگرفتانەی لە ژمێرەکەداهەبوون کەچی وەزارەت توانی ژمێرەکانی بودجەکان تەواوبکات.
بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ مادەی 62 / یەکەم و بەندەکانی دەستووری عێڕاقی. وتیشی ئەم دەستکەوتە زۆرلەبارە بۆ سیاسەتی ڕاستکردنەوەی ڕەوشی چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی بەرنامەی حکومی کارپێکراو.