بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک داواکراوی دەستگیرکردووە.
ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵیاری فیدڕاڵی لەبرەودایە بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان ، بەپێی زانیاری ورد بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی هەواڵگری و دژەتیرۆری میسان توانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەنجام بدات ودەرەنجام چوارداواکراوی بە ماددەی 4/2 تیرۆر دەستگیرکرد، مەفرەزەیەکی هەواڵگری فیرقەی یەکی پۆلیسی فیدڕاڵی دوو داواکراوی مادەی 406/ق.ع دەستگیرکردوڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.
وتیشی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەبەسڕە هەستا بەدەستگیرکردنی دوو بازرگانی شوێنەوار کە 8 پارچەی شوێنەواریان دزیبوو، لەنەجەفی شکۆمەندیش دوو دزیاردەستگیرکران کە 17 پارچەی شوێنەواریان پێبووە ، ئەمەو هەموو ئەو تۆمەتبارانە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکران.