بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستهی کەشناسی، رهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی كرد لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا باران ببارێت و پلەکانی گەرماش بەرزببێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دهستهكه کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگهیاندووه" کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ، سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سوک بۆ مامناوەند، هەندێکجار هەورە تریشقە دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی بەشەکانی ڕۆژئاوا لە پاشنیوەڕۆدا، لە کاتێکدا کەشوهەوا لە ناوچەی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک دەبارێت لە شوێنە جیاوازەکان، ولە ناوچەی باشوور کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ههروهها وتی "کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند، هەندێکجاریش ڕەشەبا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات چەند پلەیەک دادەبەزن".
له ڕۆژی پێنجشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات، کە وردە وردە باشتر دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک لە هەندێک شوێن دەبارێت، و لە ناوچەکانی باشوور کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک تا مامناوەند، بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی، وردە وردە باشتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
كهشناسی سهبارهت بهرهوشی کەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو دهڵێت" لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باکور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبا بێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزبێتەوە لە سەرتاسەری وڵات.