شێخ حمودی: سەرۆک وەزیران زۆر لەکێشەکانی چارەسەرکردووەو لەدەسپاکیدا مێژوویەکی پڕسەروەری هەیە

سیاسی
  • 13-11-2023, 09:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێ هومام حمودی دەسخوشی لە کارەکانی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیرانی ئێستا زۆرلەکێشەکانی چارەسەرکردووە.
    شێخ حمودی لە بەرنامەی العاشرەدا کە لەسەر کەناڵی هەواڵی عێڕاقیەدا پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی" بونیادنانی دەوڵەت لەکۆمەڵگا دوورمانی کردووەتەوە ، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ناتوانین وڵات بەبێ بنەوانەیەکی جەماوەری دامەزرێنین.
    وتیشی بانگەشەمان کردووە بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی میللی بۆ خستنە ڕووی ئامانجە سیاسیەکان، بۆجوونیشمان وایە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ڕۆڵی ئەرێنی بینیووەو مێژوویەکی پڕ سەروەری هەیەلە دەسپاکیدا و توانیویەتی زۆرلە کێشەکان چارەسەربکات.
    ئامەژەشی بەوەکرد کە عێڕاق پێویستی بەهاوپەیمانان نیەو توانیویەتی بەسەر داعشدا سەربکەوێت.