بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسییە و ڕێوشوێنە دادوەرییەکان کرا کە گیراونەتەبەر لە پێناو سەروەری یاسا و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە یاری بە بژێوی خەڵک و دراوی بیانی دەکەن بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری بازاڕ و کاریگەر کردن لەسەر بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان و تێکدانی پلانەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری و دارایی.