بەغدا - INA- حەسەن فەواز
عەلی عەریان ساڵح بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە بوونی كاری جددی حكومی پشتڕاستكردەوە كە لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە پاڵپشتی دەكرێت بۆ تەواوكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، ئاماژەی بە پێكهێنانی لیژنەكان لە نێوان ناوەند و هەرێمدا كرد حكومەتەكان بۆ كۆتاییهێنان بەو ئاستەنگانەی ئێستا.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : جۆرەها پاڵپشتی لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، خواستیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگییەكان، جا لەڕێگەی حكومەتەوە بێت یان ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : بۆ هەر پراكتیزەیەك نابێت ڕێگەكان لەبەردەمان تەلبەند و قیرتاو بكرێت، ئاستەنگیش دەردەكەون، بەو پێیەی كێشەی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، جا چ لە پارێزگاكان بەگشتی یان ئەوەی پێی ناسراون لە ئێستادا كار لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەكانەوە دەكرێت بۆ چارەسەركردنیان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەكە بەردەستە و بەسە، ئێستاش لە پرۆسەی گرێبەستكردنداین لەگەڵ كۆمپانیاكانی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەم كارە دابڕێژین و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم سەرژمێرییە جیاوازە لە سەرژمێرییەكانی پێشوو، كە سەرژمێری كاغەزی بوون، چونكە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی بەكارهێنانی تابلێتێكەوە ئەنجام دەدرێت لە سەرژمێریەكەدا.
ساڵح لە درێژەی قسەكانیدا وتی: نەخشەیەكی یەكگرتوو لەسەر مێزەكە دادەنرێت، كە بریتییە لە پارێزگاكان، گەڕەكەكان، و خێزانەكان، بۆ ئەوەی كارەكە وردتر بێت، كەمتر تێچووی هەبێت، بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكان و وردبینییەكی بەرز و هاوشێوەی ئەزموونەكانی دراوسێ و ئەوانی دیكە ووڵاتە پێشكەوتووەكان بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرژمێری گشتی دانیشتوان تەنها پرۆسەیەكی ژماردنی مرۆڤ و تاكەكان نییە، بەڵكو ئامرازێكە كە داتابەیسێكی كۆمەڵایەتی و ئابووری و كارگێڕی یەكگرتوو دابین دەكات كە لەڕێگەیەوە نیشاندەری ورد دەخرێتەڕوو بۆ ئەو كەسانەی كە سیاسەتی گەشەپێدان و ئابووری دادەڕێژن.