سەڵاحەدین - INA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ئەمڕۆ یەكشەممە وێرانكردنی حەشارگەیەك و كوژرانی دوو تیرۆریستی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لیوا ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : پاڵەوانانی فڕۆكەوانیی سوپا ئەركی گەڕان و پشكنینی چەكدارییان لە دۆڵی عبرا لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین ئەنجامدا و توانیان بۆ وێرانكردنی مۆڵگەیەك و كوشتنی دوو تیرۆریست.