بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند : دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانی تۆڕێكی بەرپرس لە ئامادەكردنی حەشارگەكانی داعش لە ناوچەی بەناو ولایەتی پارێزگای كەركوك لەناوبرد.
شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و لە چوارچێوەی چالاكی هەوڵەكان بە ئامانجی بڕینی پێداویستییەكان بۆ حەشارگەكانی تیرۆریستان لە ناوچە بیابانییە دوورەكان، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریكردنی وردی تەكنیكی و مەیدانی، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانی تۆڕێك دەستگیر بكات كە پێكهاتبوو لە سێ توخم بە سەرۆكایەتی تیرۆریستەكە بە ناوی (ئیدریس ڕەئوف محەمەد تەها)، بەرپرسی دابینكردن لە بەناو ولایەتی كەركوك، و هەڵگری سەرەكی توخمە تیرۆریستیەكان و پەیوەست بە ئیدارەی گشتی بەناو ولایەتی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم گروپە دانیان بەوەدا ناوە كە حەشارگەكانی تیرۆریستانیان بە كەرەستەی پاڵپشتی لۆجستی دابینكردووە، بەناو گەرەنتی بەسەر ئەندامانی داعشدا دابەشكردووە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی سیخوڕییان بۆ دامەزراوە گرنگەكانی پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە و ئەوانەی دەستگیركراون لە بنەڕەتدا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كارامەكراون.