سەرۆك وەزیران: هێزە ئەمنییەكانی عێراق پابەندن بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق

سیاسی
  • 12-11-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق پابەندن بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو لە عێراق كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆی گشتی بوو بەپەیوەندییە گشتییەكانی نێوان هەردوو وڵات و تیشك خراوەتە سەر بوارەكانی گەشەپێدان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلەكانیان بكات.
    ناوبراو ووتیشی: پەرەسەندنەكانی دۆخی غەززە و ئەو دەستدرێژییە بەردەوامەی كە گەلی فەلەستین ڕووبەڕووی بووەتەوە تاوتوێ كرا و لەم ڕووەوە سودانی جەختی لەسەر پێویستیی ئەوەی كە زلهێزەكان هەڵوێستیان لەسەر ئەم دەستدرێژییە دووپاتكردەوە و ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆیان لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بگێڕن، بە مەبەستی ڕێگریكردن لەوەی كە لە خاكەكاندا ڕوودەدات و داگیركەر پێشێلكارییەكی گەورەی ئەنجامداوە و پێشێلكارییەكی ڕوونی یاساییەكانی نێودەوڵەتی كردووە.
    سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند : هێزە ئەمنییەكانی عێراق پابەندن بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق لە بەرامبەر هەموو هەڕەشە و تەحەددیاتەكاندا.