بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 34 تۆمەتباری بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : لەسەر ئەركی پێشوەختە و هەوڵی بەردەوام و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروست، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری و بە هاوكاری هێزەكانی و لە ڕێگەی بۆسەی ورد لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی (بەغدا، بەسڕە، كەركوك، نەینەوا، ئەنبار)، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە قەزای فەللوجە دەستگیركران و (32) تۆمەتباری دیكە بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزاكانی قائیم و فەللوجە و ئەبوغرێب و حەمام عەلی و ئوم قەسڕ و تاڕمیەو موسڵ دەستگیر كران.
وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە : دەستگیركراون و تۆمەتباران بەپێی یاسا كارپێكراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون، تا سزای یاسایی خۆیان وەربگران.