دەسەڵاتی دادوەری بەدواداچون بۆ ئەو پێشێلكارییانە دەكات كە لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان تۆماركراون

ناوخۆ
  • 12-11-2023, 16:37
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باbی دادوەری، بەدواداچونی بۆ ئەو پێشێلكاریانەی راگەیاند كە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە لەبارەی پرسی بانگەشەی  هەڵبژاردنەكان تۆماركراون.
    دەسەbتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی و  تیایدا ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ یەك شەممە  فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ڕێنمایی داوە كە ڕێكارەكانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان سەبارەت بە ئەدای دەزگاو  دامەزراوە  میدییەكان و میوانەكانیان، بەپێی هەندێك بڕیاری دادوەری پەیوەست بە ناوزڕاندن و سووكایەتیكردن دەستنیشان بكەن ، هەروەك ڕێنمایەكە بریتییە لە تۆماركردنی ئەو سەرپێچیانەی كە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە نێردراون، سەبارەت بە ئەدای هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و ئەو میوانانەی كە لە كاتی بەرنامەو رووماڵەكانی دەزگاكان دەردەكەون لە  ناوزڕاندن و سوكایەتی كردن ،كە بەپێی بڕگەكانی مادەكانی (433، 434، و 435) یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن.