هەولێر-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی دووپاتکردەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "حەیان عەبدولغەنی " وەزیری نەوتی فیدراڵی کۆبووەوە .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- گفتوگۆکرا لەسەر خەرجیە دارایی و تەکنیکییەکان سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە چوارچێوەی پابەندبوون بە مافە دەستوورییەکان بۆ هەموو لایەک و دۆزینەوەی چارەسەری کردەیی و سەرکەوتوو بۆ خەرجکردنی تێچوە داراییەکان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوەی بەپێی خەرجیە تەرخانکراوەکانی بودجەی فیدراڵی.
هەروەک بارزانی ئامادەیی هەرێمی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت نیشاندا و ئاماژەی بەوەشدا :- کە راگرتنی هەناردەکردنی نەوت ملیارەها دۆلار زیانی بە خەزێنەی گشتی گەیاندووە.
لەوچوار چێوەیەشدا وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕاسپێردراوە بۆ هەماهەنگی تەواو و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، کە بۆ ئەو مەبەستە چەند ڕۆژێک لە هەولێر دەمێننەوە.