بەغداد-INA
ئەمرۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ "ئەحمەد ڕەزا ڕادان" فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران سێ مەلەفی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ، وەزارەت پێشوازی لە " ئەحمەد ڕەزا ڕەدان "فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران، و شاندی یاوەری کرد.
بەپێی بەیاننامەکە :- وەزیر ناوخۆ رایگەیاند کە ئەم سەردانە لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەکی فەرمی دێت کە ئاراستەی فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران کراوە، بۆ تاوتوێکردنی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ لە بواری رووبەروو بونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و رووبەرووبونەوەی تیرۆر،و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەپێی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کاری پێدەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر چڕکردنەوەی هاوکارییەکان لە بواری هەواڵگری.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان عێراق و ئێران لە هەموو بوارەکاندا هەیە .