بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستان و بنیاتنانی کاری هاوبەشی دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "ڕەجا پەروێز ئەشرەف " سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی پاکستان کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-له میانی دیدارەکەدا چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و عێراقیان لە سەرجەم بوارەکاندا و له ئاسته جیاجیاکاندا تاوتوێ کران،هەرڕوەک هاریکاری سه ڕبازی نێوان هه ڕدوو وڵات وهەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پاکستان و عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا .
بەپێی بەیاننامەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دوا پێشهاتەکانی دۆخی غەززە و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و بۆردومانی دڕندانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانە و ناوەندەکانی خەڵکی مەدەنی، هەروەها پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەروەک جەخت لەسەر گرنگی یەک هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ هەنگاونان بۆ وەستاندنی دەستدرێژی بەربەریانە بۆسەر گەلی فەلەستین لە غەززە.
هەر بەپێ بەیاننامەکە لەبەشیکی دیکەی دیدارەکەدا :سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستان و بنیاتنانی کاری هاوبەش کرد،کە بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بێت، لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای قازانجی هاوبەش و قازانجی ئابووری،هەروەها هاوکاری لە بوارەکانی رووبەرووبونەوەی تیرۆر.