دەستەی کەشناسی پێشبینی بارانێکی بەخوڕ و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 12-11-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەی ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانێکی بەخوڕ و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمانی وڵات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت و لە باکوری وڵاتیش ئاسمان  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک،و بەگشتی هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما لەوڵات روونادات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:-بۆ سبەی سێ شەممە ئاسمانی وڵات لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بەشیوەیەکی مامناوەند،بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا،هەروەک ئاسمانی ناوچەکانی باکور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک لە ناوچە جیاجیاکان.
    لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان لە  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور لەچاو ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن،بەڵام لە ناوچەکانی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو:-ڕۆژی چوارشەممە ئاسمانی وڵات لە ناوچەکانی  ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بونی هەورەبروسکە ، هەروەها لە چەند شوێنێک باران دەبارێت،لەناوچەکانی باکوری وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارین و هەورە تریشقە، لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان  هەورە بروسکەیەکی مامناوەندی دەبێت.
    ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست لەنێوان ساماڵ و هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و  ڕەشەبا لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی،هاوکات ئاسمانی ناوچەکانی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ باران بارانێکی سوک لە هەندێک شوێن،لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ هەورە بروسکەیەکی مامناوەند بۆ توند لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی لە بەیانی زوودا و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.