بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ،لەگەڵ "ئانو ساریلا "باڵیۆزی کۆماری فینلاندا هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە بواری دادوەری و یاساییەکاندا تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "ئانو ساریلا " باڵیۆزی کۆماری فینلاند کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- زیدان لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری فینلاندا تاوتوێی پێشنیازی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد لە بواری دادوەری و یاساییەکاندا.