عێراق گەشتە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ کۆپنهاگن دەستپێدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 12-11-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان عێراق و دانیمارکی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان عێراق و دانیمارک لە  گەڵ هەریەک بەغدا و نەجەف و کۆپنهاگن دەستیپێدەکاتەوە .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :-ئەمە دووەم گەشتی راسەوخۆیە بۆ ئەوروپا دوای بەرلین،کە لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی دەکرێتەوە .
    روونیشیکردۆتەوە :-دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە" ڕەزاق موحیبەس  سەعداوی"بەڕێوە دەچێت،کە ئامانجیانە گەشتەکان لەگەڵ خواستی گەشتیاراندا بگونجێت.
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە:-هێڵی ئاسمانی عێراقی هەفتانە دوو گەشتی راستەوخۆ لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجام دەدات.