بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"تەیف سامی"وەزیری دارایی،ڕێککەوتنێکی قەرزی بۆ دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەی چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا لەگەڵ بانکێکی نێودەوڵەتی واژۆکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "تائیف سامی" وەزیری دارایی ، ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ دابینکردنی پارەی قەرزی پڕۆژەی چاککردنەوەی وێستگەکانی وەزارەتی کارەبای لەگەڵ بانکی JPM و بە هاوبەشی لەگەڵ GE جەنراڵ ئەلیکتریک ئەنترناشناڵ ئینک ،لە چوارچێوەی پڕۆژەی ساڵانەی چاککردنەوە (قۆناغی پێنجەم). ) PUP5/B، بە کۆی گشتی تێچووی (257) ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە دەچێتە چوارچێوەی گفتوگۆی چوارەمی مادەی دووەم/ یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت، و لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23588)ی ساڵی 2023، کە دەسەڵات دەدات بە وەزیری دارایی بۆ واژۆکردنی قەرزەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەداوە :- پارەدارکردنی پڕۆژەکە بەشدارییەکی کاریگەری دەبێت بۆ زیادکردنی توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی وزە،بەمەش کەمی دابینکردنی کارەبا کەمدەبێتەوە لە سەرجەم پارێزگاکان.