وەزیری نەوت لە هەولێرەوە: ئێمە دەخوازین هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم دەستپێبکەینەوە

ئابوری
  • 12-11-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت،جەختی لەسەر خواستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن نەوتی لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم کردەوە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، گەیشتە هەرێمی کوردستان، و لەلایەن "کەمال محمد ساڵح " وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم و ژمارەیەک بەرپرس پێشوازی لێکرا .
    حەیان عەبدولغەنی لەمیانی سەردانەکەیدا رایگەیاند:-کە سەردانەکە بۆ درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە یە  کە لە بەغدا ئەنجامدرابوون بۆ پرسی دەستپێکردنەوەی   هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمەوە،کە  پرسەکە بۆ  دابینکردنی داهاتی زیاتر بۆ  بودجەی فیدراڵی زۆر گرینگە.
    وەک وەزیری نەوت ئاماژەی پێدا :- حکومەت دەخوازێت میکانیزمی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم، جەختیشیکردەوە کە بۆ ئەم مەبەستە چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی هەرێم دەکەوێت.