بەغداد/INA
ئەمرۆ یەکشەممە،سەرچاوەیەکی حکومی ئاشکرای کرد،ڕێککەوتنێکی عێراقی-ئەمریکی کراوە بۆ زیادکردنی دۆلار بۆ بانکەکان.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی،ژمارەی ئەو بانکانەی کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ دۆلاری ئەمریکیان بۆ زیاد بکرێت بۆ 10 بانک زیاد دەکرێت ، کە پێنج لەو بانکانە لەڕێگەی سیتی بانکی و پێنج بانکی تر لە ڕێگەی بانکی جەی پی مۆرگانانەوە.
ڕوونیشیکردەوە :- ژمارەی ئەو بانکانەی کە بە یوانی چینی لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی سەنگافورەوە سەرفدەکرێت زیاد دەکرێت و دەبێتە 13 بانک.
ڕوونیشیکردەوە :-ئەو بانکانەشی کە هەژمارەکانیان بە ڕوپیەی هیندیە لەگەڵ بانکی گەشەپێدانی سەنگافورە دوو بانکن،و بانکەکان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا زیاد دەکرێن.