بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، سەید "موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدری ، ستایشی لوتکەی عەرەبی- ئیسلامی لە ڕیازی کرد و 10 پێشنیاری دژ سوپای داگیرکاریی زایۆنی خستەڕوو.
سەید سەدر لە تویتەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند:- تەنها دەتوانم ستایشی ئەو شتانە بکەم کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا دەریانکرد، لەڕووی ئیدانەکردنی کردەوەکان زایۆنیە تیرۆریستەکان دژی گەلی فەلەستینی عەرەبی، هەروەها داواکارییان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ کە بەسەر خەڵکی مەدەنی سەپێندراوە.
موقتەدا سەدر ووتیشی: هیوادارم لە سەرکردە ئیسلامی و عەرەبییەکان کە ئەمە هەنگاوی یەکەم بێت و دوا هەنگاو نەبێت و بە درێژەی تیرۆریزمی زایۆنیستی دژ بە فەلەستین بە گشتی و غەززە بە تایبەتی کۆبوونەوەکەیان بە کراوەیی و بەردەوام بهێڵنەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا سەید "سەدر" وتی:-چەند پێشنیارێک بۆ بڕیارەکانی کۆبونەوە دەکەم ، کە دواتر کە دەتوانرێت لەلایەن ئەوانەوە دەربکرێت، لەگەڵ سوپاس گوزاری لەبەردەم بۆیان ،کە مە پوختەی دواکارییەکەیە:-
یەکەم :- ڕاگەیاندنی باری ئامادەباشی بۆ سوپای ئیسلامی و عەرەبی،ئەگەر غەززە بکەوێت، کۆتایی بۆ ئەوانی تریش دەبێت، کە خوای گەورە دوورمان بخاتەوە لەکەوتن.
دووەم:-بایکۆتێکی ئابووریی گشتی زایۆنی دوژمن.
سێیەم :- ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە دوژمنی زایۆنی، ئەگەر هەبوو.
چوارەم :-داخستنی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل و بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی هەموو جۆر پەیوەندیەکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل.
پێنجەم :-گەیاندنی یارمەتییە پزیشکی و هاورکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بە پێچەوانەی ویستی زایۆنیەکان.
شەشەم:-هەڕەشەی بە شێوەیەکی توند لە دژی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنی دەکەن، بە تایبەت ئەمریکا.
کە گەورەترین پشتیوانە ، ئەویش بە هەڕەشەی داخستنی بنکە سەربازییەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی.
حەوتەم :- ڕاگرتنی ئەو دەنگە فەرمی و نافەرمیانەی کە پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنی لە وڵاتەکانیان دەکەن بە سزادانیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکان لە هەموو وڵاتێکدا.
هەشتەم :-داواکردن لە گەلانی ئیسلامی و عەرەب کە لە یەک کاتدا خۆپیشاندان بۆ غەززە بکەن و گوێ بەو کەسانە نەگرن کە بە ناڕەوا و شەڕانگێزانە ئەمە قەدەغە دەکەن.
نۆیەم :-پشتیوانی کردنی خۆڕاگری فەلەستین لە مەلەفی دانوستانەکان سەبارەت بە زیندانیانی فەلەستینی، لەوانەش منداڵان و ژن و کەسانی دیکە،کە ساڵانێکە لە زیندانەکانی داگیرکەری زایۆنیەکان بە خۆڕاگری ماونەتەوە.
دەیەم :-هەوڵدان بۆ تاوانبارکردنی قەوارەی زایۆنی بەوەی کە سەرکردەکانی تاوانباری جەنگن.