مالیکی: هەڵبژاردن تاکە ڕێگایە بۆ ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەت

سیاسی
  • 11-11-2023, 22:07
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،رایگەیاند:-  کە هەڵبژاردن تاکە ڕێگای ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتە.
    "مالیکی" لەوتارێکدا لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی جەماوەری بۆ کاندیدەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ،لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەفی پیرۆز  و بابل کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی : ئێمە  لەنزیک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانداین کە لەسەر بنەمای دەستوری تۆکمە بنیات نراوە.
    ووتیشی :- هەڵبژاردنەکان تاکە ڕێگەی ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتە و لە ڕێگەی ئەوەوە  یەکێتی و ئاسایشی عێراق دەپارێزرێت .
    ئاماژەی بەوەشکرد:- هەڵبژاردن ئیرادەیەکی تۆکمە و بڕیارێکە کە ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، و بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە بەشێکی سەرەکی لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و بنیاتنانی پارێزگارەکان بەڕێوەدەچێت.
    مالیکی هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراقی لەسەر پرسی فەلەستین دووپاتکردەوە و رایگەیاند: ئێمە  هەڵوێستێکی یەکگرتوومان هەیە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین.