بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوو:- هیچ بەهایەک نییە تەنها بۆ لێدوانی ئیدانەکردن و وتاری ئیدانەکردن، یان بڕیارێک کە ڕێ لە تێکدانی چارەنووسی گەلان نەگرێت،کە لە کاتی ئاوادا لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی بڕێوەدەچێت ،ترسناکترین کۆمەڵکوژی خوێناوی و بەربەری ئیسرائیل بەرامبەر غەززە ئەنجامی دەدات.
وەک مەندەلاوی لە بەیاننامەکەی ئاماژەی پێداوە:- هیوامان ئەوە بوو کە سەرکردەکانی عەرەبی و وڵاتانی موسڵمانەکان کە ئامادەبلی ئەم لوتکەدا بوونە ، دیمەنی مردن و بەئامانجکردنی دامودەزگا مەدەنییەکان لەبەردەم چاویاندا ببینن، هەروەها ڕازیبن بڕیاری مێژوویی بوێرانە و ڕێگریکردن دەربکەن کە شانازی بە مێژووەکەیان بکەن ، هاوتەریب لەگەڵ قەبارەی ئەو تاوانە جینۆسایدانەی کە ڕۆژانە سوپای داگیرکەر دژی براکانمان ئەنجام دەدات لە فەلەستین.