ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران: پێوەرەکان ئەرێنین بۆ ساڵی دارایی 2024

سیاسی
  • 11-11-2023, 22:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرن، ڕەوشی دارایی بە ژمارە ڕوونکردەوە،کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق پێویستی بە قەرز نەبووە بۆ ئەمساڵ، هاوکات دووپاتی کردەوە کە پێشبینی لە داتاکان بۆ  ساڵی داهاتووی 2024 ئەرێنین.
    "ساڵح " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی پلاندانانی دارایی بۆ سەرچاوە نەوتییەکان، بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوتی پەسەند کرد (وەک داهاتی نەوتی پلان بۆ داڕێژراو و بە درێژایی ساڵەکانی  (2023,2024,2025) كە نرخی یەک بەرمیل بە 70 دۆلاری پەسەند کراوە،کە عێراق توانای هەناردەکردنی دەگاتە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
    ڕاشیگەیاند : کەنرخی خەمڵێنراو ڕێکارێکی گریمانەیی خۆپارێزییە بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکان بۆ سامانی نەوت، هەروەها ئامادەکاری دارایی دەخاتەروو کە لەلایەن بودجەوە پلانی بۆ دانراوە لە ئەگەری ئەوەی نرخی نەوت بە تێکڕای ساڵانەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک یان کەمتر بێت، بە مەرجێک کاریگەری قەرزکردنی ساڵانەی گریمانەیی لە ئەگەری دابەزینی نرخەکان لە خوار سنوورە خەمڵێنراوەکانەوە بێت.
    ساڵح لە درێژەی قسەکانیدا وتی:-لە ساڵی دارایی 2023 ئاماژەی بە پێویستی بەپەلەی قەرز نەکراوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی گریمانە، لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی، کە ئەمانەن :-
    یەکەم:- تێکڕای نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق هێشتا لە 70 دۆلار زیاترە بۆ هەر بەرمیلێک، لەگەڵ زیادبوونی 100 دۆلار بەلایەنی کەمەوە ١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیاتر لەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو،نەوتی خاو وەک تێکڕای ساڵانە هەناردە دەکرێت،کە وڵاتەکەمان  لە پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی قەرەبووکردەوە (جگە لە هەندێک پابەندبوونە داراییە نێودەوڵەتییەکانی پێشوو، کە هۆکارەکی دیکەش کەڵەکەبوونی ئاستی داراییە لە ساڵی پێشوودا کە نزیکەی ٢٣ تریلیۆن دینار بووە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە، بودجەی گشتی توانی خەرجییەکان و پابەندبوونەکانی بەڕێوەببات، لە هەمان کاتدا گریمانەیی کەمکردووەتەوە بۆ بۆشایی و  کورتهێنان و هەروەها خاڵی ئەرێنی بەخشیوە بۆ دۆخی دارایی وڵات.
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران  ووتیشی  :- داتاکان بۆ ساڵی دارایی 2024 لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵی و لە ڕێگەی تێڕوانینەکان بۆ واقیعی بازاڕی نەوت و نرخی ئێستای وزە پێوەرەکانی ئەرێنین و زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو،نیشانەی دڵنیاکەرەوە دەدات سەبارەت بە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو، و، سیاسەتی دارایی ڕەنگە پێویستی بە قەرزکردن نەبێت، تەنها لە چوارچێوەی کەمترین سنووری قبوڵکراودا نەبێت کە کاریگەری لەسەر کەڵەکەبوونی قەرزەکان نییە ،قەرزکردن لەوانەیە کاتێک بێت کە پێویست بێت بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنانێکی فریاگوزاری و کاتی کە پێویستی بە دابینکردنی (قەرزێکی پێویست) هەیە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشەپێدان هاوشێوەی ئەو بڕیارنامانەی کە دەرچوون.
    "ساڵح " هۆشداریدا لەوەی هاوبەشی دەوڵەت لەگەڵ کەرتی تایبەت وەک ستراتیژێک لە پایەکانی هەمەچەشنکردنی دارایی دەمێنێتەوە، واتە بە دروستکردنی هێڵی دارایی هاوبەشی نیشتمانی لەگەڵ کەرتی تایبەت کە پێکدەهێنێت ،ستراتیژی دارایی وڵات بۆ دابینکردنی گەرەنتی بەهێزتر دەکات لە بەردەوامیدان بە  گەشەپێدان و سەقامگیری دارای.