بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەلی کەریم حسێن " بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین،ڕێنماییدا بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ئاسانکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "عەلی کەریم حسێن"بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی لقی بەغدای کرد، بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و بەڕێوەبەری گشتی بەشەکانی کارگێڕی.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکردوە :- لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە کاری بانکی تاوتوێکران،و بەڕێوەبەری گشتیش گوێی لە بۆچوون و پێشنیار و تێبینییەکان گرت کە واقیعی لقەکان باشتر و پەرەپێدەدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەروو :-کە بەڕێوەبەری بانکەکە ڕێنماییدا ،کە بەدواداچوون بۆ داواکاری هاووڵاتیان و تەواوکردنی خێرایی مامەڵەکانیان بکەن بەشێوەیەک کە مافەکانیان مسۆگەر بکات.
وەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە :- کە بەڕێوەبەری بانک جەختیکردۆتەوە ، لەسەر پێویستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان،و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی بانکی ، جگە لە چارەسەرکردنی ئەو بەربەست و تەحەددایانەی کە ڕێگرن لە پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پلانەکانی بانکی، و پێشنیارکردنی چارەسەری کاریگەر.