وەزارەتی بازرگانی : تا مانگی شوباتی داهاتوو 7 فرۆشگای تری حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە پارێزگاکانی عێراق دەکرێنەوە

ناوخۆ
  • 11-11-2023, 21:18
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممه،وەزارەتی بازرگانی دووپاتیکردەوە کە بۆ بەڕزکردنەوەی شوێنەکانی بە بازاڕکردن بۆ فرۆشتنی بەڕهەمەخۆراکییەکان بەنرخی پاڵپشتیکراو پلانیکیان داڕشتوە،هەروەک ئاماژە بەبوونی 7 فرۆشگای نوێ بۆ شوباتی ساڵی داهاتوو دەکات.
    "موسەننا جبار " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ژمارەی فرۆشکاکانی بە  بازاڕکردن دەگاتە 7 و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت دامەزراون لە کەربەلای پیرۆز و میسان و سەڵاحەدین و نەینەوا.
    روونیشیکردەوە هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لەو شوێنانه بازاڕکردن بکات و تێبینی ئەوە بکات کەنرخەکان بەڕێژەی 30% کەمتره لە بازاڕەکانی ناوخۆ، بۆ نموونه نرخی یەک سە تەبەقە هێلکە، 5 هه زار دیناره ،یەک کیلۆ و 400 گرام مریشک نرخی 5 هەزار دینارە ، هەروەها یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ بە 12 هەزار دینار دەفرۆشرێت،و یەک کیلۆ گۆشتی گۆلک دە هەزارە.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەروو :- کە وەزارەت هەوڵی هاوسەنگی نرخی بازاڕ دەدات و بەپێی یاسا بەدواداچوون بۆ سەرپێچی نرخەکان دەکات، و سەقامگیری گشتی لە نرخەکاندا دێنێتەئاراوە ، هەروەک کاردەکەین بۆ کردنەوەی زیاتر لە 30 فرۆشگا لە تەواوی  عێراق وەک بەشێک لە پلانی داهاتوومان تا کۆتایی ساڵی 2024، هەروەک 7 بازاری فرۆشین تا مانگی شوباتی داهاتوو دەکرێنەوە.
    سەبارەت بە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک و ئەو کارتانەی ڕاگیراون"موسەننا جەبار"  ڕوونیکردەوە:- تائێستا یەک ملیۆن و 219 هەزار کەس کە شایستە نین لە 5 پارێزگارەوە ڕاگیراون کە بریتین لە بەغدا و موسەننا  و کەرکوک و کەربەلا و نەجەفی پیرۆز ، هەروەها پێشبینی دەکەین دوای گرتنەوەی پرۆسەکە پارێزگاکانی دیکە  ژمارەکە زیاد بکات.