بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی ،لێپێچینەوەی لە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-فەرمانی لێکۆڵینەوەیان لە دژی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی کارەبا دەرکردوە بەتۆمەتی زیان گەیاندنی بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندی ووڵات لەکاتی کارەکەیدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە چاوخشاندنەوە بە کەیسەکانی دەستپاکی،لەپای ئەو سەرپێچیانەی ئەنجامدراون هەر بە کڕینی ( carebox turbine) بە بڕی (150,000) سەد و پەنجا هەزار دۆلار لە ئیماراتەوە ، بڕیاریدا بەڕێوەبەری گشتی پێشووی کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە فوراتی ناوەڕاست ڕاپێچی لێکۆڵینەوە بکرێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- ئەو کەرەستانەی لە ساڵی 2009 کڕدراون بەبێ بەکارهێنانی جێهێڵراون،ئەمەش بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، بۆیە دادگای کارامە لە بابل فەرمانی لێپێچینەوەی لە دژی تۆمەتبارەکان دەرکرد بەپێی بڕگەکانی مادەی (340)لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی1969ی هەموارکراو.