بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی چارەسەر و چاودێری پێویست بۆ سەرجەم جۆرە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵەی چاودێری منداڵانی نەخۆشی شەکرە کرد،کە ژمارەیەک منداڵی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی لەخۆگرتبوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا،سەرۆک وەزیران پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە،لە چوارچێوەی بەرنامە و ئەولەویاتی کارەکانیدا،بە کەرتی تەندروستی، و بە دابینکردنی چارەسەری پێویست و چاودێری و بەدواداچوون بۆ سەرجەم بەشەکانی نەخۆشی درێژخایەن بەتایبەتی ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
بەپێی بەیاننامەکە ،سودانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەولەویەتدان بەشداریکردن لە پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەم پۆلە منداڵانە، بەپێی بڕیارنامەی کابینەی حکومەت (23528) کە تێیدا هاتووە کە پێویستە مووچەی فەرمانبەرێکی تەواو جێگیر بکرێت، جگە لە ڕێژەی کەمئەندامی، هەروەها دامەزراندنیان لە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی،کە تا ئێستا هەزار داواکاری تێپەڕاندووە.
سودانی گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانی منداڵان و خێزانەکانیان گرت لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرەکان، هەروەک لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئاسانکاری بۆ کارەکانی کۆمەڵەکە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان .
جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی، بە چواردە سەنتەری تایبەتمەند، جگە لە نەخۆشخانە حکومییەکان، بەردەوام بن لە دەستنیشانکردن و دابینکردنی چارەسەر، و دابینکردنی هەموو جۆرە دەرمانێکی پێویست.
لای خۆیانەوە ئەندامانی کۆمەڵەکە لەگەڵ خێزانی منداڵە تووشبووەکان،سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سودانی و بڕیارەکەی ئەم دواییەی کابینەی حکومەت دەربڕی، بەو پێیەی ئاماژەیەکی گرنگی چاودێری تەندروستیە و فراوانتر بکرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.