بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆککۆمار هەڵوێستی پتەوی عێراقی دەپاتکردەوە لەهەمبەر خواستەکانی گەلی فەلەستین.
"ڕەشید " لە وتارێکدا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی،کە لە ڕیاز پایتەختی سعودیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە بەڕێوەچوو،ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد،رایگەیاند:-ئەم لووتکە لە هەلومەرجێکی سەختدا بەڕێوە دەچێت کە لەم کاتەدا سوپای داگیرکەری ئیسرائیل تاوانی گەورە ئەنجامی دەدات.
سەرۆکی کۆمار ،هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتکردەوە کە داوای بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات، بە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، قودسی پیرۆز وەک پایتەختی دیاریبکرێت.
هەروەک سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق سزادانی بەکۆمەڵی سوپای داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین ڕەتدەکاتەوە،هەروەها عێراق بە توندی ئیدانەی پێشێلکارییەکان دەکات ، هەروەها ئەمە بە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە ناودەبات ، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا هەزاران قوربانی کە زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوو بوون لێکەوتەوە .
سەرۆک کۆمار پشتیوانی عێراقی لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە ، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دژ بە خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری و دامەزراوە مەدەنییەکان و شوێنە پیرۆزەکان ئەنخام درا ،هەروەها عێراق وەک جینۆساید و تاوانی جەنگ سەیریاندەکات. لەبەشێکی دیکەی ووتارەکەیدا سەرۆکی کۆمار رایگەیاند :- ئەو جینۆسایدەی کە لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە ڕوودەدات،وا لە مرۆڤە ئازادی خوازەکان دەکات سەریان لە چارەنووسی یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بسورمێ،لەوەی کە بانگەوازیان بۆ دەکرد، بۆیە پێویستە چوارچێوەیەک دابنرێت بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی فەلەستین لەم کۆمەڵکوژییانە.
یەکەم:داواکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هەنگاوی جددی بگرێتەبەر بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و پێشێلکاریەکان و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە، پاشان دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕەکە.
دووەم: هەنگاونانی خێرا و جددی بۆ ڕێگەدان بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دەستبەجێ چوونە ناو خاکی فەلەستین و دابینکردنی فریاگوزاری بۆ هاووڵاتیانی فەلەستینی.
سێیەم:بڕینی پەیوەندییەکان لە کەرتی غەززە بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، و شاردنەوەی تاوانە جەنگییەکانی داگیرکەرە لە جیهان، جگە لەوەی ڕێگری لە ئەرکەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت UNRWA دەکات.
سەرۆکی کۆمار ئەوەشی خستەروو :- کە ئەوەی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات،بەرجەستەکردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەیە لەسەر بنەمای ئاوارەبوونی خەڵک و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکان و بە جولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی کۆمەڵگا نیشتەجێبوونەکانی جولەکەکانە.
وەک سەرۆک کۆمار ووتی :- ئەو کردەوانەی ئێستا دەسەڵاتدارانی داگیرکەر ئەنجامی دەدەن،هەوڵێکی تاوانکارییە کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی فەلەستینییەکانە لە خاکەکیان، ئەمەش سیاسەتێکی قەیزەون و بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.
لە کۆتاییدا ووتارەکەیدا سەرۆک کۆمار وتی:- عێراق بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو ئازارە مرۆییانەی کە کاریگەرییان لەسەر فەڵەستینییەکان هەیە، لە نێوان بێدەنگییەکی نامۆ و ناڕەوای نێودەوڵەتی، کە ئاماژەدانە بۆ گرژیی زیاتر و پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا و ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە دادپەروەر و چارەسەری کۆتایی.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات